تەقینەوەی مین لە بانە قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: بە هەۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی بانە هاووڵاتییەکی کورد بریندار بوو.

٦ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٣:٤٥

 

هەنگاو: بە هەۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی بانە هاووڵاتییەکی کورد بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (٦ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٢٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە سنوورەکانی بانە، هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٤٠ ساڵەی کە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بووە ”عەبدوڵڵا شەریفی“ کوڕی ڕەشیدی و دانیشتووی گوندی ”بووینی سەروو“ ڕاگەیاندووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ئەمساڵەوە چوار هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە