تەقینەوەی مین لە بانە و ئورمیە کوژرا و بریندار بوونی دوو کەسی لێ کەوتووەتەوە

هەنگاو:لە ئاکامی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنوورییەکانی بانە و ئورمیە جووتیارێک گیانی لە دەست داو کۆڵبەرێک بریندار بووە.

٢٦ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٢١:٤١


هەنگاو:لە ئاکامی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنوورییەکانی بانە و ئورمیە جووتیارێک گیانی لە دەست داو کۆڵبەرێک بریندار بووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٥ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە گوندی “سووراو”ی شاری بانە هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا.


هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی“”ئەحمەد ئەعلەم” ڕاگەیاندووە کە جوتیار بووە.


لەلایەکی دیکەوە و ڕۆژی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “ئەلیە” لە ناوچەی سیلوانا سەر بە ئورمیە بە ناوی “قابیل مەرجانی ڕاد” لە کاتی کۆڵبەریدا و بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا.


ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە لە ژێر چاوەدێریی پزشیکیدایە.


بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٧٢٩٠ تا ئێستا (کەمتر لە سێ مانگ)، لانیکەم ١١ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون کە یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و ١٠ کەسیان بریندار و یان کەم ئەندام بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە