تەقینەوەی مین لە بێستوون برینداربوونی کرێکارێکی لێکەوتەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کارکردن لە شارۆچکەی بێستوون بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو.

٢٨ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٩:١٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە کاتی کارکردن لە شارۆچکەی بێستوون بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە شارۆچکەی بێستوون سەر بە شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان، کرێکارێک بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەم کرێکارەی ئارام ئەحمەدی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی ”زمکان“ سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارام ئەحمەدی خێزانداره و بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان.

هەنگاو زانیویەتی کە بە بڕیاری پزیشکەکان“ دەبێ لاقی چەپی ئارام ئەحمەدی لە مەچەکی پێیەوە ببڕێتەوە“.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە