تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی شاری مێهران قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە ئەندامی کۆمیتەی گەڕان بە شوێن ونبووەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە، لە بەرزاییەکانی شاری مێهران بە هۆی تەقینەوە.

١٧ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٤:٤١


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە ئەندامی کۆمیتەی گەڕان بە شوێن ونبووەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە، لە بەرزاییەکانی شاری مێهران بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٥ی مەی ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی قەڵاوێزانی شاری مێهران لە پارێزگای ئیلام، ئەندامێکی کۆمیتەی گەڕان بە شێوێن ونبووەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لاقێکی بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کە خەڵکی ئورمیە بووە “بێهرووز باقری”تەمەن ٣٠ ساڵ ڕاگەیەندراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ هەتا ئەمڕۆ، لانیکەم سێ هاووڵاتی لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهران بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە