تەقینەوەی مین لە دێلۆڕان قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: شۆفێری بێڵێکی میکانیکی بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئیلام بە سەختی بریندار بوو.

٧ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٠:٣٥

 

هەنگاو: شۆفێری بێڵێکی میکانیکی بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئیلام بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٣ی ڕەزبەی ٢٧١٨ / ٢٥ی سێپتامبری ٢٠١٨)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە نزیک پایگای بەیاتی ٢، شۆفێری بێڵێکی میکانیکی بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو شۆڤێرە کە کارمەندی ئیداری مین هەڵگرتنی پارێزگای ئیلام بووە، ”عەبدولکەریم محەممەدی“ ڕاگەیەندراوە.

ناوبراو هەر دووچاوی و دەست و لاقی بە سەختی بریندار بووە.

ئەو شۆفێرە بە هۆی ئەوەی لەکاتی ئیش کردن بە یبێڵی میکانیکی چووەتە سەر مینێکی جۆری M14، بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە