تەقینەوەی مین لە دێهلوڕان قوربانی لێ کەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینی بە جێ ماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، هاووڵاتیەکی مازەندەرانی لە سنوری ئیلام بریندار بوو.

٢٤ خاکەلێوە ٢٧١٩، ٠٩:٤٦

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینی بە جێ ماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، هاووڵاتیەکی مازەندەرانی لە سنوری ئیلام بریندار بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە (٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ١٣ی ئاوریلی ٢٠١٩) بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی شەرهانی سەربە بەخشی موسیانی شاری دێهلوڕان، شۆفێرێک بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن ئەو شۆفێرە بە ناوی“جەماڵ مونسێف“ سەر و سینگی بە سەختی بریندار بووە و لە ڕێگای کۆپتەرەوە بۆ شاری دێهلوڕان گوازراوەتەوە.

جەماڵ موسنێف خەڵکی مازەندەران و شۆفێری بێلی میکانیکی بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە