تەقینەوەی مین لە دێهلوڕان ٢ قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: لە سێ ڕووداوی جیا و بە هۆی تەقینەوەی مین، چوار کەس لە شاری سنووری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام بریندار بوون.

٧ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٦:٠٤


هەنگاو:بە هۆی تەقینەوەی مین، دوو کەس لە شاری سنووری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام بریندار بوون.


بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی حکوومەتی ئیرنا بڵاوی کردووەتەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری فەکە سەر بە شاری دێهلۆڕان، دوو نیزامی بە سەختی بریندار بوون.


مەجید عەسکەری، قایم مقام (فەرماندار)ی شاری دێهلۆڕان لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە سەربازێک و ئەفسەرێک بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینە لاق و دەم و چاویان بە سەختی بریندار بووە.


ئەو دوو کەسە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی گەنجەویانی شاری دێزفوول لە پارێزگای خوزستان کراون.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ (٤ مانگ) لانیکەم ٥ هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە