تەقینەوەی مین لە دێهلۆران دوو کوژراو و بریندارێکی لێکەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام هاووڵاتیەک کوژرا و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٢٣:٤٣

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام دوو هاووڵاتی کوژران و دوو هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، بە هۆی تەقەینەوەی مین لە ناوچەی شرهانی سەربە گوندی چەم هندی شاری دێهلوڕان فەرمانبەرێکی ئیدارەی هەڵگرتنەوەی مین بە ناوی عەلی ئەکبەری تەمەن ٣٧ ساڵ دەست بەجێ گیانی لە دەست دا.

هەروەها کەسێکی دیکە لە ئەندامانی ئەم گروپە بە ناوی مێهدی جەوادی هەر دوو لاقی لەدەست داوە کە دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست دا و کەسێکی دیکەش کە ناسنامەی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە بە سووکی بریندار بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی لە سنوورەکانی دێهلۆڕان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەست داوە و سێ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە