تەقینەوەی مین لە دێهلۆڕان قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام هاووڵاتییەک بریندار بوو.

٦ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٩:٣٨

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام هاووڵاتییەک بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی چەم هیندی دەشتی عەباسی دێهلۆڕان، هاووڵاتییەکی مەدەنی مەچەکی پای بە سەختی بریندار بوو.

عەباس زەیدی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی فریاکەوتنی ١١٥ی ئیلام لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسەی کە بریندار بووە نزیکەی ٣٥ ساڵ تەمەنی هەبووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری دێزفوول سەر بە پارێزگای خوزستان کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی وەرزی بەهاری ئەمساڵدا لانیکەم ٧ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی کە ٣ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە