تەقینەوەی مین لە دێهلۆڕان قوربانی لێکەوتەوە + ناسنامە

هەنگاو: بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە ناوچەی سنووری شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، هاووڵاتیەک بریندار بوو.

١٣ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٩:٤٩

 

هەنگاو: بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە ناوچەی سنووری شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، هاووڵاتیەک بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ٢ی فێوریەی ٢٠١٩) بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناووچەی سنوری “گرپەشمی نەسیریان” هاووڵاتییەکی مەڕدار کە کۆچەری بووە، بریندار بوو.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتیە تەمەن ٢٨ ساڵە ،”جەواد کەریمی” خەڵکی بەخشی زەڕین ئاوای دێهلۆڕان ڕاگەیەندراوە  کە ڕانی چەپ، سک و دەست و دەمووچاوی بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتیە قامکەکانی دەستی چەپی لە دەست داوە.

جەواد کەریمی ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری دێهلۆڕان ڕاگیراوە و لە ژێر چاوەدێریی پزشیکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە