تەقینەوەی مین لە سەردەشت بووە هۆی پەڕێنی لاقی کۆڵبەرێکی لاو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری رەبەت لە کاتی کۆڵبەری و بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا.

١٧ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٩:٣٩

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری رەبەت لە کاتی کۆڵبەری و بەهۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “دانیال عەزیزی” تەمەن ٢٥ ساڵان، ڕۆژی هەینی (١٧ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٧ی ژوئەنی ٢٠١٩) بە هۆی تەقینەوەی مین، لاقی لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەردەشت ڕایگەیاندووە دانیال خەڵکی رەبەت بووە و لە بەرزاییەکانی کانی زەرد و تووشی ئەم رووداوە هاتووە.

دانیال بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی سەردەشت گوازراوەتەوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە