تەقینەوەی مین لە سەردەشت قوربانی لێ کەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیک کۆنە پایگایەکی سەردەشت، هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بووە.

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١١:٥٥

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیک کۆنە پایگایەکی سەردەشت، هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پینجشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١) بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە نزیکی پایەگایەکی کۆن لە گوندی “زلە” سەر بە شاری سەردەشت هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات تووشی ئەم ڕووداوە بووە زانیار (نازناو نەناسراو) ڕاگەیەندراوە و بە پێی زانیارییەکان خەڵکی گوندی “سپیدار”ە.

ئەم هاووڵاتییە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری ئورمیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە