تەقینەوەی مین لە سەردەشت قوربانی لێکەوتەوە، لە ماوەی سێ حەوتوودا ٧ کەس بوونەتە قوربانی

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەردەشت شوانێک بە سەختی بریندار بوو و بەمەش لە ماوەی سێ حەوتوودا ٧ هاووڵاتی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی.

٤ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٤:٤٤

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەردەشت شوانێک بە سەختی بریندار بوو و بەمەش لە ماوەی سێ حەوتوودا ٧ هاووڵاتی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٤ی مەی ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە گوندی بێورانی سەردەشت هاووڵاتییەک بە ناوی “شێرکۆ محەمەدپوور” بە سەختی بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەم شارە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شێرکۆ محەمەدپوور لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی سێ حەوتووی ڕابردوودا بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی کوردستان ٢ هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و ٥ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە