تەقینەوەی مین لە سەرپێڵی زەهاو قوربانیی لێ کەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر به پارێزگای کرماشان، لاوێک قاچێکی لە دەستدا.

١٢ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٢٣:٤٠

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەرپێڵی زەهاو سەر به پارێزگای کرماشان، لاوێک قاچێکی لە دەستدا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٣١ی ژانویەی ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوە لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە شاری سەرپێڵی زەهاو، لاوێک بە ناوی "سامان ڕەزایی" قاچێکی لەدەست دا.

سامان خەڵکی گوندی "مڵەدزگە"یە و لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵدا تووشی ئەم ڕووداوە بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ کرماشان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە