تەقینەوەی مین لە سەقز قوربانی لێ کەوتەوە

هەنگاو: شوانێکی خەڵکی سەقز لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا.

٧ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ١٥:٤٠

 

هەنگاو: شوانێکی خەڵکی سەقز لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، شوانێکی خەڵکی گوندی ئیسحاق ئاوای سەقز لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات و بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەقز ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی ”ئەرەستوو نیک بین“ تەمەن ٢٩ ساڵ راگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرەستوو دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لاقێکی لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە