تەقینەوەی مین لە سەلاسی باوەجانی قوربانی لێکەوتەوە

بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە سنووری شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی لاوێکی خەڵکی شێخ سڵە بە ناوی بیلال دیدە

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٧:٢١



هەنگاو: دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

بە هۆی تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە سنووری شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی لاوێکی خەڵکی شێخ سڵە بە ناوی بیلال دیدەوەر لاقی چەپی بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بیلال دیدەوەر ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ لە کاتی گەڕانەوە لە بازاڕچەی شێخ سڵە چووەتە سەر مین و مەچەکی لاقی چەپی بە سەختی بریندار بووە.

ئەم لاوە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە