تەقینەوەی مین لە شنۆ قوربانی لێکەوەتەوە + ئامار

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە هاووڵاتییەکی کورد بە سەختی بریندار بوو.

١ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٢:٣٥

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنوورەکانی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئورمیە هاووڵاتییەکی کورد بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیـشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەیانی ڕۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢١ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقنیەوەی مینێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شبۆ هاووڵاتییەک بە ناوی عەزیز ڕوونەما تەمەن ٤٢ ساڵ بە سەختی بریندار بووە و لاقێکی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەزیز ڕوونەما خەڵکی شنۆ لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە شوێنێک بە ناوی ”هەواری ئێسک“ چووەتە سەر مین.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوو (خەزەڵوەر)، لانیکەم ٥ هاووڵاتیی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە کەسێکیان گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە