تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین دوو قربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە سنووری شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان دوو کەس بوونە قوربانی.

٤ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠٦:٥٢

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق لە سنووری شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان دوو کەس بوونە قوربانی.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٢ی فێوریەی ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی حەوت تەپانی جاددەی نەوت شار سەر بە شارۆچکەی سووماری قەسری شیرین، منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ بە سەختی بریندار بوو.

محەمەد محەمەدی، فەرماندەی ئینتزامی قەسری شیرین لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو منداڵە دەست و لاقی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکەی تەندروستی “ئەبولفەزل”ی ئەو شارە بەڕێکراوە.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەممە (٢١ی فێوریە)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی تەنگابی قەسری شیرینی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٩ ساڵ بریندار بووە.

مورادعەلی تاتار، فەرماندار (قایم مقام)ی قەسری شیرین لەوبارەوە وتوویە کە ئەو مێرمنداڵە لە کۆچەرییەکان بووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو دوو کەسە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە