تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین گیانی منداڵێکی ئەستاند

هەنگاو: هاووڵاتیییەکی خەڵکی قەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەری ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، گیانی لە دەست دا.

٤ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٠٧:٠٦

 

هەنگاو: هاووڵاتیییەکی خەڵکی قەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەری ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٢٢ی فێوریەی ٢٠٢٠)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە سنووری خوسرەوی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ گیانی لە دەست داوە.

ناسنامەی ئەو مێرمنداڵە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، "پەیام ڕوستەمی" ڕاگەیەندراوە.

موراد عەلی تاتار فەرماندار (قایم مقام)ی شاری قەسری شیرین لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو منداكە یەکێک لە شوانەکانی نیشتەجێی ئەو ناوچە بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە