تەقینەوەی مین لە مێهران دوو قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئیلام لانیکەم دوو کەس بریندار بوون.

٢٨ بەفرانبار ٢٧١٩، ٢١:٢٠

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای ئیلام لانیکەم دوو کەس بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٨ی ژانویەی ٢٠٢٠)، لە ناوچە سنوورییەکانی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام، بێڵێکی میکانیکی ناوندی مین هەڵگرتنەوەی ئێران چووەتە سەر مینێکی دژە ئۆتۆمبێل و بەو هۆیەوە دوو کەس بوونەتە قربانی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کەم بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینە شۆڤێری بێڵ میکانیکییەکە کە ناسنامەکی نادیارە بریندار بووە. هەروەها یەکێکی دیکە لە فەرمانبەرەکانی ئەو ناوەندە کە خەڵکیشارەی مێران بووە بە ناوی ”حوجەت“ بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی لانیکەم ٢٩ هاووڵاتی لە کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە ٤ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٢٣ کەسیان بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە