تەقینەوەی مین لە مەریوان قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی کۆماسی مەریوان، هاووڵاتییەک بریندار بوو.

٢ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٩:١٨

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی کۆماسی مەریوان، هاووڵاتییەک بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی پێنج شممە ٣٠ بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٠ی مەی ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لەنزیک پایگایەکی کۆنی گوندی چووئینی ناوچەی مەریوان، هاووڵاتییەک بە ناوی حوسێن ئەسەدی بریندار بووه.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن ئەسەدی لە ئاکامی تەقینەوەی ئەو مینەدا سک و لاقی بە سەختی بریندار بووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە