تەقینەوەی مین لە نەوسوود قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بریندار کرا.

٢٢ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٧:٥١

 

هەنگاو: ئەندامێکی سپای پاسداران بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بریندار کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی ڕەسووڵ ڕەحمانی تەمەن ٣٥ ساڵ لە سنووری نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مین  بەسەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەسووڵ ڕەحمانی بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینە لاقی چەپی پەڕیوە.

ڕەسووڵ ڕەحمانی بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە