تەقینەوەی مین لە چالدێران قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری چالدێران سەر بە پارێزگای ئورمیە، شوانێک بە سەختی بریندار بوو.

٢٦ سەرماوەز ٢٧٢٠، ١٠:٥٢

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری چالدێران سەر بە پارێزگای ئورمیە، شوانێک بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (١٣ی دێسامبری ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی چالدێران بە ناوی قادر دەلایی میلان بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.

قادر دەلایی میلان لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات و لە نزیک گوندی ”شەێخ سەلوو“ تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری ماکۆ لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە