تەقینەوەی مین لە ئیلام بووە هۆی پەڕینی لاقی لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ

هەنگاو: تەقینەوەی مینە بەجێ ماوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق پاش سێ دەیە لە کۆتایی هاتنی ئەو شەڕە، هێشتا لە کوردستان قوربانی دەگرێت و لە دوایین ڕۆژی ساڵ.

١١ بەفرانبار ٢٧١٨، ١١:٤٧

 

هەنگاو: تەقینەوەی مینە بەجێ ماوەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق پاش سێ دەیە لە کۆتایی هاتنی ئەو شەڕە، هێشتا لە کوردستان قوربانی دەگرێت و لە دوایین ڕۆژی ساڵی ٢٠١٨ی زایینیش لاوێکی ئیلامی بە هۆی تەقینەوەی مینەوە لاقێکی پەڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٠ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٣١ دێسامبری ٢٠١٨)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی چەم هێندی شاری دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ لاقێکی لە دەست دا.

ناسنامەی ئەو لاوە تەمەن ١٩ ساڵە ”حەسەن خرسان " کوڕی عەلی و دانیشتووی گوندی ”برەم“ ڕاگەیەندراوە.

ئەسەدوڵڵا موهاجێر، بەرپرسی تۆڕی تەندروستیی شاری دێهلۆڕان، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندووە کە سابت لاقی ڕاستی پەڕیوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دێزفوول لە پارێزگای خوزێستان کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی مانگی دێسامبری ٢٠١٨ دا، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی ئیلام کەسێک گیانی لە دەست داوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە