تەقینەوەی مین لە ئیلام گیانی کچێکی مێرمنداڵی ئەستاند

هەنگاو:کچێكی مێرمنداڵ لە سنوری شاری دێهلوڕانی پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.

١١ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٥:٤٨

 

هەنگاو:کچێكی مێرمنداڵ لە سنوری شاری دێهلوڕانی پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە (١١ی ڕەشەممەی ٢٧١٨/ ٢ی مارسی ٢٠١٩) بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی دەشتی عەباسی شاری دێهلوڕان، کچێكی تەمەن ١٥ ساڵان گیانی لەدەست دا.

سەرهەنگ موجتەبا مەهدیان لە وتووێژێک لەگەڵە کاناڵی هەواڵی پۆلیس ڕایگەیاندووە کە، ئەمرۆ  کچێک لە کۆچەریەکانی ناوچەی دەشتی عەباس چووەتە سەر مین و بە هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

ناسنامەی ئەو کچە تەمەن ١٥ ساڵە "سەعیدە چنانی"  خەڵکی گوندی نەسری  ناوچەی دەستی عەباس ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە