تەقینەوەی مین گیانی شوانێکی خەڵکی سەقزی ئەستاند

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە لە یەکێک لە گوندەکانی شاری پێنجوێنی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوو، بە هۆ

٥ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢٢:٣٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز کە لە یەکێک لە گوندەکانی شاری پێنجوێنی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بوو، بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەست دا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢٦ی دێسامبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئیبراهیم بەهرەمەند تەمەن ٣٩ ساڵ بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی گوندی “ئەحمەد کلوانی” شاری پێنجوێن گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە خێزانداره و لە یەکێک لە گوندەکانی شاری پێنجوێن سەرقاڵی شوانی بووە.

دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئیبراهیم بە هۆی ناشارەزابوون بە جوغرافیای ناوچەکە چووەتە ناو کێڵگەیەکی مین و دوای ئەوەی بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پێنجوێن، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە