تەقینەوەی مین گیانی کاسبکارێکی ئەستاند

هەنگاو: کاسبکارێکی گەنجی خەڵکی بانە بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.

٢٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٢:٣٧

 

هەنگاو: کاسبکارێکی گەنجی خەڵکی بانە بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا و کاسبکارێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی سێشەممە  (٢٤ی بانەمەڕ ٢٧١٩/ ١٤ی مەی ٢٠١٩) هاووڵاتیەکی خەڵکی بانە لە کوێستانی نزیک گوندی نیروان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی کەدەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناوی ئەو کاسبکارەی”شاهۆ سپاهی” کوری تۆفیق تەمەن ٢٠ ساڵان ڕاگەیاند.

شاهۆ خەڵکی ئاوایی نیروان سەربە بەخشی (ناحیە) ئاڵۆتی شاری بانە بووە و لە سنووری بانە و سەرقاڵی کاسبکاری بووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو کاسبکارەی کە بریندار بووە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ زایینی هاووڵاتیەک لە سنوری بانە بە هۆی تەقینەوەی مین کوژرا و سێ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوونە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە