تەقینەوەی گوللە تۆپ لە سەلاسی باوەجانی ٥ قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێک لە شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان کەسیک گیانی لە دەست دا و ٤ کەسی دیکە.

١٤ جۆزەردان ٢٧١٨، ٢٣:٥٣

 

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێک لە شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان کەسیک گیانی لە دەست دا و ٤ کەسی دیکەس بریندار بوون کە هەموویان ئەندامی یەک بنەماڵەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (١٤ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٤ی ژوئەنی ٢٠١٨)، بە هۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێک لە ماڵی یەکێک لە دانیشتوانی گوندی شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی، کەسێک گیانی لە دەست دا و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ناسننامەی ئە وکەسەی کە گیانی لە دەست داوە ”جەلیل فەلاح ڕاگەێندراوە.

کەسیکی نزیک لەو بنەماڵەیە بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە لەو ڕووداوەدا دایکی جەلیل بە ناوی ”پیرۆز“، دوو خۆشکی بە ناوەکانی ”بەهارە و زوهرە“ و برایەکیشی بە ناوی ”خەلیل“ بریندار بوون.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە دۆخی تەندروستیی زوهرە ناجێگیرە و دەست و چاوی بە سەختی بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە