تەقینەوەی گوللە هاوەن گیانی هاووڵاتییەکی ئەستاند

هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێکی بە جێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو گیانی لە دەست دا.

٢٦ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٠:٥٧


هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێکی بە جێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو گیانی لە دەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٥ی مارسی ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کلێنەی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی ”کەیوان ئەعزەمی“ تەمەن ٣٧ ساڵ کە بە هۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێک بریندار کرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.


کەیوان ئەعزەمی ڕۆژی شەممە بە هۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێک بریندار و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازرابوویەوە.


بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٣ مانگی ڕابردوودا ٣ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین و گولە هاوەندی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق گیانیان لە دەست داوە و ٤ کەسی دیکە بریندار و یان کەم ئەندام بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە