تەکنیسیەنێکی کارەبا لە داڵاهۆ گیانی لە دەستدا

تەکنیسیەنێکی کارەبا کە فەرمانبەری فەرمانگەی کارەبای شاری داڵاهۆش بوو بە ناوی حوسێن ئولفەتی ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کا

٩ خەرمانان ٢٧٢٢، ٠٤:٥٣


هەنگاو: چوارشەممە ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢

تەکنیسیەنێکی کارەبا کە فەرمانبەری فەرمانگەی کارەبای شاری داڵاهۆش بوو بە ناوی حوسێن ئولفەتی ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە کاتی کار کردن و بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوسێن ئولفەتی خەڵکی شاری گیەڵان بووە و لە کاتی کارکردن لە سەر دارتەل بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.

جێگای ئاماژەیە کە حوسێن ئولفەتی خێزاندار بووە و ساڵی ڕابردوو ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە