جوانمیر مورادی چالاکی کرێکاری خەڵکی کرماشان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

١٤ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٧:٥٤

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٠٢٠ (٣ی ژانویەی ٢٠٢١)، جوانمیر مورادی چالاکی کرێکاری خەڵکی کرماشان کە ئەندامی ئەنجومەنی کرێکارانی کارەبا و فلزی ئەو شارەیە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە جوانمیر مورادی کرێکاری کارەبای پیشەیی بووە و ئەمڕۆ کەسێک زەنگی بۆی داوە و داوای لێکردوو کە بە مەبەستی چاولێکردنی پرۆکەیەکی کاری سەردانی دەرەوەی شار بکات کە لەو شوێنە دەستبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی جوانمیر مورادی ڕژاونەتە ماڵی ناوبراو و ماڵەکەشیان پشکنیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو چالاکە کرێکارییە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو ڕوون نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە