جوانمیر مورادی چالاکی کرێکاری خەڵکی کرماشان سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کرماشان کە زستانی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.

١٤ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٢:٠٧

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی کرماشان کە زستانی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جوانمیر مورادی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی کرێکارانی بەرق و فلزکاری کرماشا سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

دانیشتنی دادگای ناوبراو کۆتایی ڕەشەممەی ساڵی پار لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی کرماشان بەڕێوە چووە و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزای یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و ئەمڕۆ شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٣ی ئاوریلی ٢٠٢١) بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

جوانمیر مورادی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٣ی ژانویەی ٢٠٢١) لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر و دوای ١٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بامرتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە