جێبەجێکرانی حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە مانگی رەمەزاندا

هەنگاو: هاوکات لەگەڵ سێهەمین رۆژی مانگی رەمەزان لە ئێران ا کە لەو مانگەدا حوکمی سێدارە بەڕێوە ناچێ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخ.

٨ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٥:١٣


هەنگاو: هاوکات لەگەڵ سێهەمین رۆژی مانگی رەمەزان لە ئێران ا کە لەو مانگەدا حوکمی سێدارە بەڕێوە ناچێ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠( ٢٧ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، حوکمی لەسێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی " بوڵوانئاوای"ی دێولان بە ناوی "کەیوان ئەڵڵا مورادی" تەمەن ٢٨ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.


هاوژینی کەیوان ئەڵلا مورادی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ناوبراو پێنچ ساڵ لەمەوبەر لە تێکهەڵچوونێکی سەر شەقام کەسێکی خەڵکی قوروەی بە ناوی" عیماد خالیدیان" کوشتبوو. ناوبراو دواتر دەستبەسەر کرابوو و لە لقی ١ی دادگای تاوانەکانی سنە بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" حوکمی لەسێدارەی بە سەردا سەپابوو.

کەیوان خێزاندار و باوکی کچێکی ٦ ساڵە بوو. ناوبراو چوار مانگ لەمەوبەر لە بەندیخانەی قوروەوە راگوازرابۆوە بۆ بەندیخانەی سنە.


لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بۆ رێزگرتن لە مانگی رەمەزان حوکمی لەسێدارە لەو مانگەدا جێبەجێ نەکراوە، بەڵام بە پێی سەرچاوەکانی هەنگاو، جەباری، داواکاری گشتی شاری سنە بە هۆی ئەو گوشارەی کە لە ئەنجامی هەڵاتنی بەندکراوانی بەندیخانەی سەقزە لە سەریەتی، سوورە لە سەر جێبەجێکرانی حوکمی سێدارەی چەند هاووڵاتیی دیکە لە رۆژانی داهاتوودا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە