جێگیربوونی هێزێکی سوپای پاسداران لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سوپای پاسداران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە چەکی قورس و نیوە قورس بە درێژایی

٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٦:٣٤


هەنگاو: یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سوپای پاسداران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە چەکی قورس و نیوە قورس بە درێژایی سنووری حاجی عومران لە پیرانشار هەتا دۆڵ مەیدانی شاری شنۆ جێگیر کراوە و دەیانەوێت کە سنووری هەرێمی کوردستان ببەزێنن.

لە لایەکی دیکەوە، ستادی سەربازی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی سوپای پاسداران ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوو جار ویستوویانە کە خاکی هەرێمی کوردستان ببەزێنن و دوای ئەوەی هێزەکانی ئەو حیزبە بەرەنگاریان بوونەتەوە هێزەکانی سوپا ناچار بە پاشەکشە بوون.

هەنگاو زانیویەتی کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە بەرپرسانی پلە بەرزی سوپای پاسداران لە تارانەوە هاتوونەتە شاری شنۆ و هێزی تایبەتی سوپا لە ئورمیەوە ڕەوانەی سنوورەکانی شنۆ کراون.

بە سەرنجدان بە جووڵەکانی ڕۆژانی ڕابردووی سوپای پاسداران ئەگەری پێکدادانی چەکداری لەنێوان هێزەکانی سوپا و حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەت زۆرە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە