جەلال وەفایی سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی خەڵکی بۆکان که پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆما

١٢ خەرمانان ٢٧٢١، ٠٠:٥٢

 

هەنگاو: چالاکێکی خەڵکی بۆکان که پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا جەلال وەفایی، چالاکی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە  بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕوستەمی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” لەڕێگای لایەنگری لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

جێگای ئاماژەیە کە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٥ی جولای ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیان کوتایە سەر ماڵی جەلال وەفایی و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کرد.

جەلال وەفایی دواجار ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕ (١٨ جولای) دوای سێ حەوتوو بەندکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تەمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە