جەلال ئەمینی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی جەلال ئەمینی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە جادەی میراوا و لەلایەن هێزە ئە

٢٤ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٦:١١


هەنگاو: دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی جەلال ئەمینی تەمەن ٤١ ساڵ  ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە جادەی میراوا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگای گەڕانەوەی جەلال ئەمینی بۆ ماڵەوە ئۆتۆمبێلەکەیان ڕاگرتووە و دەستبەسەریان کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی وت: "ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی جەلال ئەمینی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کردووە."

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراونەتە پاڵ جەلال ئەمینی لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە جەلال ئەمینی هاوژینی عەزیمە ناسری بەندکراوی سیاسی پێشوویە کە خۆشی لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە