حوسێن کەمانگەر بەندکراوی سیاسیی کورد سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کامێرانی کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حی

١٠ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٠٩:٤٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کامێرانی کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوسێن کەمانگەر، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی کامێران، کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەدایە، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی" سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ناوبراو بە تۆمەتی "راپەڕینی چەکدارانە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران( بەغی)" لە رێگای " ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان( پژاک) ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە. دادگاییکرانی حوسێن کەمانگەر رەشەمەی ساڵی پار بەڕێوە چوو و رۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢١( ٢٧ی مارسی ٢٠٢١) ئەو حوکمە بە فەرمی بە پارێزەر و بنەماڵەکەی راگەیەندراوە.

حوسێن کەمانگەر رۆژی شەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧١٨( ٥ی ژانوویەی ٢٠١٩) و هاوکات لە گەڵ شەپۆلی دەستبەسەرکردنە بەربڵاوەکانی ئەندامانی لقی کوردستانی بەرەی یەکگرتووی نەتەوەیی لە شارەکانی کامێران، سنە و مەریوان دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە