حوکمی بەندکرانی سەحەر کازمی کەم کرایەوە

هەنگاو: حوکمی بەندکرانیسەحەر کازمی چالاکی خەڵکی سنە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارەوە کەم کرایەوە.

٧ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٣:٥٠

 

هەنگاو: حوکمی  بەندکرانیسەحەر کازمی چالاکی خەڵکی سنە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارەوە کەم کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە  بۆ ٢٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

ئەو حوکمە لە ڕێکەوتی ٢٤ی رەشەمە، بە شێوەی فەرمی بە سەحەر کازمی کە ئێستا لە بەندیخانەیە ڕاگەیەندراوە.

ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای شۆرشی سنەوە، بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام لە رێگەی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

سەحەر کازمی ڕۆژی پێنجشەممە (١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە