حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی محەمەد پەتایشی وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، حوکمەکەی پشتڕاست کرایەوە.

١٥ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١١:٠٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، حوکمەکەی پشتڕاست کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی محەمەد پەتایشی، بەندکراوی سیاسی کورد لەلایەند ادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

محەمەد پەتایشی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٠ ساڵی خەڵکی گوندی قەمتەرەی پیرانشار کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، پێشتر حوکمی ٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندربوو.

ئەو حوکمە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ  یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران (حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران) بە سەر محەمەد پەتایشی سەپێندراوە.

محەمەد پەتایشی کوڕی محەمەد کەریم، ڕۆژی سێشەممە (٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٧ / ٢٧ی فوێریەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و دوای ٧ مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی پیرانشار و ئورمیە دواجار پاییزی ئەمساڵ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە و ئێستا لەوێ ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە