حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بۆ ٢٥ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

هەنگاو: هووشەنگ ڕەزایی بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە، دوای ٩ ساڵ بەندکران دواجار لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە

٥ خەرمانان ٢٧١٩، ١١:٣٧

 

هەنگاو: هووشەنگ ڕەزایی بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە، دوای ٩ ساڵ بەندکران دواجار لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر مەقیسە حوکمی ٢٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو بەندکراوە سیاسییەی خەڵکی شاری نەهاوەند سەر بە پارێزگای هەمەدان، بە پێی ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”بغی“ حوکمی ١٥ ساڵ و بە تۆمەتی ڕاگرتنی چەک حوکمی ٨ ساڵ و بە تۆمەتی بەزاندنی سنوور حوکمی ٢ ساڵ و سەرجەم حوکمی ٢٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە پێی ماددەی ١٣٥ (کۆکردنەوەی حوکمەکان) زیاترین حوکم کە ١٥ ساڵە حسێب دەکرێت و لەو ڕووەوە کە هۆشەنگ قادری ماوەی ٩ ساڵە لە بەندیخانەیە، دەبێ ٦ ساڵی دیکە لە بەندیخانە بمێنێتەوە.

هووشەنگ رەزایی لەدایکبووی سالی ١٣٦٤ی نەهاوەند لە پارێزگەی هەمەدانە کە رێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ٨٩ لە تاران دەستبەسەر و رەوانەی بەندی ٢٠٩ کرا و بۆ ماوەی ٦ مانگ لە ژێر ئەشکەنجەدا لە ژووری تاکەکەسی راگیرا و پاشان بۆ بەندی ٣٥٠ گوێزرایەوە.

ئەو بەندکراوە سیاسیە ساڵی ١٣٩٠ لە دوو دانیشتنی دادگادا بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵەواتی، بەبێ ئەوەی ئیزنی هەڵبژاردنی پارێزەری هەبێ، تەنیا بە ئامادەبوونی پارێزەریکی تەەسخیری دادگایی کرا.

هووشەنگ رەزایی بە تۆمەتی موحارەبە لە رێگەی "هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵە"، "بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی سالی ٨٨"، هەڵگرتنی چەک و پەرێنەوە لە سنوور" بە ١٠ ساڵ بەندکران و سێدارە مەحکووم کرا کە هیچ کات پێی ڕانەگەیندرا.

ئەو بەندکراوە سیاسیە لە رێکەوتی ١ی بانەمەڕی ٩١ بۆ بەندیخانەی رەجایی شار دوور خرایەوە و لە رێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ٩١دا سەرلەنوێ بۆ بەندی ٢٠٩ی ئێڤین گوازرایەوە و بۆ ماوەی ٦ مانگ بە تۆمەتی بێ بنەمای کوشتنی "زانای ناوکی عەلی محەمەدی" لەژێر ئەشکەنجە و گوشاردا بوو، کە سەرئەنجام لەو تۆمەتە بێ بەری کرا.

بەم پێیە حوکمی سێدارەی هووشەنگ قادری هەڵوەشاوەتەوە و بۆ ١٥ ساڵ بەندکران کەم کراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە