حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی نەغەدە جێبەجێ کرا

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابووا لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا.

٢١ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٠٥:٥٣


هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابووا لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەدانی ٢٧٢٠ (١٠ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”ڕەحیمی یووسفی“ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە جێبەجێ کراوە.


ئەو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە گوازرابوویەوە و هەوڵەکانی چالاکانی مەدەنی و خەڵکی پیرانشار بۆ لێخۆشبوونی ناوبراو لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە بێ ئاکام مایەوە.


پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە، ڕەحیم یووسفی و خەڵکی گوندی سوغانلووی پیرانشار، سێ ساڵ پیش دوای ١٣ ساڵ خۆویستانە دانی بە کوشتنی نائەنقەستی هاوڕێیەکی خۆی ناوە و دواتر دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی یوسفی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ڕەحیم وتوویە لەگەڵ هاوڕێکەی بە ناوی ”خالید نزاکەت“ لە ناو ئۆتۆمبێل دانیشتبوون و چەکیان تاقی کردووەتەوە کە گوللەیەک دەرچووە و لە خالیدی داوە و ئەو قەتڵە بە ئەنقەست نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە