حوکمی سێدارەی ئەرسەلان خودکام پشتڕاست کرایەوە

هەنگاو: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، پشتڕاست کرایەوە.

٥ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١١:١٢

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، پشتڕاست کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی سێدارەی ”ئەرسەلان خودکام“ بەندکراوی سیاسی کورد لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە و بە فەرمی بەناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە، کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژ (نزیکەی ٤٠ ڕۆژ پێش) لەلایەن لقی ٣٢ی دادسەرای سەربازیی ئورمیەوە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەرسەلان خودکام تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی مەهابادە کە بۆ ماوەی ١٦ ساڵە ئەندامی سپای پاسداران بووە.

ناوبراو پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە کاتێک خۆی ڕادەستی ئێران کردوەتەوە، بوەتە ئەندامی سپای پاسداران.

ئەرسەلان خودکام مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی مەهاباد دەستبەسەر کرابوو و ئێستا لە بەندی ٣ی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە