حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی سدیق سەیفی پشتڕاست کرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمەکەی وەک خۆی پشتڕاست کراوەتەوە.

٣١ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٧:٣٥


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمەکەی وەک خۆی پشتڕاست کراوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی ”سدیق سەیفی“ خەڵکی دیواندەرە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگاوە وەک خۆی پشتڕاست کراوەتەوە.


ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو (مارسی ٢٠٢٠) لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)“ حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


سدیق سەیفی ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٨ی ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای دیواندەرە دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە