حیزبی کۆمەڵە هەواڵی دەستبەسەرکرانی چەند پێشمەرگەی خۆی بڵاو کردەوە

حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران شەوی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٤ی جولای ٢٠٢٢) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیان

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٦:٣٢


هەنگاو: دووشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران شەوی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٤ی جولای ٢٠٢٢) ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە چەندین ئەندامی ئەو حیزبە لە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە ''ئەم گرووپە پێشمەرگەیە لە ئەنجامی چالاکییەکی سیاسی و ڕێکخستنی لە ناوچەی سۆمای ئورمیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون''.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەیەک بە شوێن و هەروەها ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی کە دەستبەسەر کراون نەدراوە، بەڵام وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران چەند ڕۆژ پێش ڕایگەیاند کە گرووپێکی ١٠ کەسییان لەو ناوچەیە دەستبەسەر کردووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە سەرنجدان بە هەڵسوکەوتی ناوەندە ئەمنییەکان لەگەڵ بەندکراوانی سیاسی کورد بەتایبەت پێشمەرگەی حیزبە کوردستان نیگەرانی خۆی بە نیسبەت ئەگەری ئەشکەنجە و خستنە ژێر گوشاری دەروونی بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەو کەسانە دەردەبڕێت و داوا دەکات کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەرنجی زیاتر بخەنە سەر ئەم دۆسیەیە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە