حەسەن جووجە گەڵوانی بۆ بەندی نیزامی بەندیخانەی ئەردەبیل گوازرایەوە

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئەردەبیل ڕاگیراوە، سەرەڕای تێپەڕینی دوو ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی هێشا مافی مرەخەس

٦ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٢٣:٢٦


هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئەردەبیل ڕاگیراوە، سەرەڕای تێپەڕینی دوو ساڵ لە ماوەی حوکمەکەی هێشا مافی مرەخەسی پێ نەدراوە و بۆ بەندی نیزمای ئەو بەندیخانەیە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەسەن جووجە گەڵونی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە لە دوو ساڵ پێشەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل ڕاگیراوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە بەندی سیاسی ئەو بەندیخانەوە بۆ بەندی نیزامی گوازراوەتەوە.

حەسەن جووجە گەڵوانی، خەڵکی پیرانشار و ئەندامی سوپای پاسداران و فەرماندەی پایەگایەکی سوپا لە سەرسنوور بووە. ناوبراو رۆژی شەممە ٢٩ ی بانەمەڕی ٩٧ (١٩ مەی ٢٠١٨)، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیەوە دەستبەسەر کراوە.

حەسەن جووجە گەڵوانی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی" سیخوڕی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" حوکمی ٥ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی ئەردەبیلی بە سەردا سەپاوە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە بووە و لە کاتی دانیشتنی دادگا مافی وەرگرتنی پارێزەری نەبووە.
حەسەن جووجە گەڵوانی،  خەرمانانی ٢٧٢١٨ (سێپتامبری ٢٠١٨)، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەردەبیل و تا ئێستا لە مافی مرەخەسی بێ بەش بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە