حەفت کەس لە دەستبەسەر کراوانی دوا مانگرتنی مانگی خەرمانان، حوکمی ٢١٠ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران ٧ کەسی خەڵکی سەردەشتی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان بە زیندان مەحکووم کرد.

١٨ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٦:٥٦

 

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران ٧ کەسی خەڵکی سەردەشتی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان بە زیندان مەحکووم کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەوت هاووڵاتیی خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران لەسەر یەک حوکمی ٢١٠ مانگ (١٧ ساڵ و ٦ مانگ) بەندکرانیان بە سەردا سەپێندراوە.

ئەو حەفت هاووڵاتییە، ڕؤژی چوارشەممە (٢١ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٢ی سێپتامبری ٢٠١٨) بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بشێوی و بەڕێوەبردنی مانگرتنی گشتی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان دوای بوردمان کردنی بنکەکانی دوو لایەنی دێمۆکرات لە شاری کۆیە و لەسێدارە دانی سێ چالاکی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، بە ڕێوە چوو و خەڵک ئەو دوو کردەوەی حکومەتی ئێرانیان مەحکووم کرد.

 

بە پێی ئەو حوکمەی کە دەر کراوە؛

وەفا  حەیدەری خەڵکی گوندی جەبرەند حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

محەمەد خەڵکی جەبرەند حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

جەعفەر ڕەسووڵپوور حوکمی ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

بەهمەن ددانساز  حوکمی ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

محەمەد لەیلانە  حوکمی ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

محەمەد سوێروو  حوکمی ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.

محەمەد ئەمینی  حوکمی ١٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە