حەیدەر قوربانی و مەحموود سادقی ٣٠ مانگە بێ دادگایی کران لە بەندیخانە سنە ڕاگیراون

هەنگاو:دوو بەنکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران کە بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی چەند کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران، دەستبەسەر کراون، ماو.

١٦ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١١:٠٢

 

هەنگاو:دوو بەنکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران کە بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی چەند کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران، دەستبەسەر کراون، ماوەی سی مانگە لە بەندیخانەی سنە، بە بێ دادگایی کران، ڕاگیراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی حەیدەر قوربانی و  ژن براکەی بە ناوی مەحموود سادقی لە مانگی رەزبەری ٢٧١٧ (ۆاییزی ٢٠١٧)  لەگەڵ چەند هاووڵاتی دیکە خەڵکی ئاوایی بزوەشی ئەو شارە دەستبەسەر و لەو کاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەیدەر قوربانی و مەحمود سادقی بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی چەند ئەندامی سپای پاسداران بە بێ دادگایی کردن ماوەی سی مانگە لە بەندیخانەی شاری سنە ڕاگیڕاون.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە دادگا دوو کەیسی بۆ ئەو دوو بەندکراوە کردووەتەوە کە یەکێکیان بنەماڵەی کوژراوەکان سکاڵایان کردووە و کەیسێکێشیان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ساز کراوە بۆیان.

هەواڵ دەستبەسەر کرانی مەحموود سادقی هەتا ئێستا بڵاو نەبووەتەوە و بۆ یەکەم جارە کە هەنگاو بڵاوی دەکاتەوە.

حکوومەتی ئێران دوو ساڵ پێش لە یەکێک لە کاناڵەکانی خۆی بە ناوی (پرێس تی وی) کە کاناڵێکی ئینگلیزی زمانە، فیلمێکی لە دانپێدانانی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی کورد بلاو کردەوە.

بە وتەی نزیکانی ناوبراو، حەیدەر قوربانی لە ژێر ئەشکەنجەی نامرۆڤانە، ناچار بەو دانپێدانانە بووە و ناچار کراوە کوشتنی چەند ئەندامی سپای پاسداران وە ئەستۆی خۆی بگرێت.

لەو فیلمە ٢٠ خولەکیەدا، تۆمەتبار لە پێش بنەماڵەی ئەو کوژراوانە کە سەر بە حکومەتی ئێرانن، دانێشتووە و دان بە کوشتنیان دەنێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە