خۆشک و برایەکی ئیلامی بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەوە بریندار بوون

هەنگاو:خۆشک و برایەکی خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنی بە جێماوی شەڕی ئێرن و عێراق بە سەختی بریندار بوون.

٢٤ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١١:١١

 

هەنگاو:خۆشک و برایەکی خەڵکی شاری مێهران سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنی بە جێماوی شەڕی ئێرن و عێراق بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٣ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) ،بە هۆی تەقینەوەی تەقەمەنی بە جێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، دوو هاووڵاتی خەڵکی مێهران بریندار بوون.

ئەو دو هاووڵاتیە کە خۆشک و برا بووبە سەختی بریندار بوون و بە هۆی قووڵی برینەکانیانەوە بە کۆپتەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ئیلام.

ناسنامەی یەکێک لە بریندارەکان “ڕەزا سەیدی” ڕاگەیەندراوە و دۆخی جەستەیی ناجێگیرە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی خۆشکی ڕەزا بۆ میدیاکان ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە