خۆکوشتنی دوو ژن و دوو پیاو لە گەڕەکی نایسەری سنە

هەنگاو: کچێكی مێرمنداڵ و ژنێک لە گەڕەکی نایسەری سنە خۆیان کوشت و بە ئەژمار کردنی ئەم دووحاڵەتە لە ماوەی چوار رۆژی ڕابردوودا لە هەمان گە

١٣ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٢:١٤

 

هەنگاو: کچێكی مێرمنداڵ و ژنێک لە گەڕەکی نایسەری سنە خۆیان کوشت و بە ئەژمار کردنی ئەم  دووحاڵەتە لە ماوەی چوار رۆژی ڕابردوودا لە هەمان گەڕەک چوار کەس کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٢ی رەزبەری ٢٧١٩(٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی گەڕەکی نایسەری سنە بە ناوی “ئارینا مورادی” بە هۆی کێشەی خێزانی و دەمەقاڵێ لەگەڵ براکەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارینا دوای هەوڵدان بۆ خۆکوشتن بۆ ناوەندە دەرمانیەکان گواراوەتەوە بەڵام لە ئاکامدا کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە گیانی لەدەست داوە.

ڕۆژ چوارشەممە و پێنجشەممەش دوو هاووڵاتیی دیکەی دانیشتووی ئەو گەڕەکە بە ناوەکانی خەبات موورادی و سامان ئەمجەدی بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگایا خواردنی حەب کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ١٣ی ڕەزبەر، ژنێک کە دایکی دوو منداڵیش بووە، هەر لەو گەڕەکە بەهۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. ناسنامەی ئەو ژنە هەتا ئێستا بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە