خۆکوشتنی دوو کەس لە سنە، یەکێکیان کچێکی ١٦ ساڵانە

هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە شاری سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٢١ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٩:٠٥

 

هەنگاو: لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لە شاری سنە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی پێنج شەممە (٢٠ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٠ی ژانویەی ٢٠١٨)، لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی ”نەوید خالیدیان“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند لە نەوید بە هۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ههێناوە.

لەلایەکی دیکەوە، حەفتەی ڕابردوو کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سنە بە ناوی ”سارا“ خۆی هەڵواسی.

سارا بە هۆی کێسەی خێزانییەوە هەولی خۆکوشتنی داوە و دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە